ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، جۆزێب بۆرێل، دەڵێ، باوەڕی بەوە نییە، کە چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی لەسەر رێککەوتنی ناوەکی بەسوود بێت.
بۆرێل ڕوونی کردەوە، کە یەکێتی ئەوروپا، هەموو لایەنەکانی بەشداربوو هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ئەو ڕێککەوتنەکە زیندوو بکاتەوە، کە لەساڵی 2015دا واژۆ کراوە، بەڵام بەهۆی وەڵامدانەوەی ئەم دواییەی ئێرانەوە ئەنجامێکی ئەرێنی نەبووە.
هەروەها لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پۆلیتیکۆ، کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردۆتەوە، رایگەیاندووە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا هەنگاوەکان بەر یەککەوتن، بەڵام لە هەفتەی ڕابردوودا نەما.
وتیشی: “ئێمە ئێستا لە بنبەستین، گفتوگۆکان وەستاون، چونکە ئەو داواکارییەی ئەم دواییەی ئێران، هاندان نەبوو بۆ ڕێککەوتن”.
ڕێکخەری دانوستانەکانی ئەوروپا، لێدوانەکانی کاثرین کۆلۆنای وەزیری دەرەوەی فەرەنسای دووبارە کردەوە و، دووپاتیکردەوە، کە هیچ دیمەنێک نابینێت بۆ هیچ پێشکەوتنێک لەماوەی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی سەرکردەکانی جیهان.
چارەسەرێکی باشتر نییە
ئاماژەی بەوەشدا کە پێشنیارێکی ئەوروپی هەیە و پێشتر خراوەتە سەر مێزی گفتوگۆ و، لەسەر مێزەکە دەمێنێتەوە، ئەوەشی وت “من چارەسەرێکی باشتر نابینم”.
ئەم لێدوانانە، دوای ئەوە هات، کە چەند دیپلۆماتکارێکی خۆرئاوایی بەم دواییانە دووپاتیان کردەوە، لە ئێستادا هیچ دانوستانێکی کارا لەئارادا نییە.