کێشەیەکی بێزارکەر لە ئایفۆن 14 پڕۆ 

کۆمپانیای “ئەپڵ”ی ئەمەریکی وەڵامی خۆی بۆ کێشەی مۆبایلەکەی ڕاگەیاند، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، “ئایفۆن 14 پڕۆ” هەیەتی و پەیوەندی بە کامێرای ئامێرەکەوە هەیە.

راپۆرتە تەکنیکیەکان باسی کێشەی کامێرای ئایفۆن 14 پڕۆ دەکەن، کاتێ بەکاردێت لەگەڵ کاربەرنامەکانی وەک تیکتۆک، ئینستاگرام و کۆپز.

بەکارهێنەرانی مۆبایلە نوێکە ئاماژەیان بەوەکردووە، کاتێ کامێراکە لەگەڵ ئەو کاربەرنامانە بەکار دێت، دەجوڵێتەوە و دەنگێکی سەیر دروستدەبێت، کە ڕەنگدەداتەوە لەسەر کوالێتی و، وا دەکات کە تاریک بێت.

لە وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانەدا، ئەپڵ لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، کە ئاگاداری کێشەکەیە و، هەفتەی داهاتوو نوێکردنەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی بڵاو دەکاتەوە.

ماڵپەڕە تەکنیکیەکان ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی تەلەفۆنیان کرد، کە خۆیان بپارێزن لە کردنەوەی کامێراکە لە بەرنامەکانی لایەنی سێیەمدا هەتا کێشەکە چارەسەر دەبێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە هەستەوەری تەلەفۆنەکە و سیستەمی جێگیرکردنی وێنە.

شایانی باسە، چاککردنەوەی ئەپڵ بۆ کێشەی کامێرا دووەم دەبێت، کە کۆمپانیاکە جێبەجێی دەکات لەسەر تەلەفۆنەکەی، هەروەک پێشتر داوای لە بەکارهێنەران کردووە کە نوێکردنەوەی 1.0.16 iOS دابەزێنن، بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی پەیوەست بە کاراکردنی بەرنامەی “FaceTime”.

ڕەنگە بە دڵت بن