بەرلین: ناوەندی پێشوازی سەرەتایی پەنابەران دادەخات 

دوای وەرگرتنی نزیکەی 7000 پەنابەر لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا لە یەک ڕۆژدا، ناوەندێکی سەرەتایی پێشوازیکردنی پەنابەران لە نزیک وێستگەیەکی سەرەکی شەمەندەفەر داخرا، داخستنی سەنتەرەکە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە ویلایەتەکانی ئەڵمانیا پێشوازیان لە پەنابەران ڕاگەیاند.

لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی بەرلین، شوێنێک بۆ وەرگرتنی پەنابەران هەیە، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی پەنابەرە ئۆکرانییەکان، کە بەهۆی شەڕ لە وڵاتەکەیان هەڵهاتوون، دروست کرابوو. ئەو شوێنە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا دادەخرێت، ئەنجومەنی شارەوانی بەرلین ڕایگەیاندووە، کە گرێبەستەکە لەگەڵ ئیدارەی ئەنجومەنی شارەکە بەسەردەچێت و نوێ ناکرێتەوە، بەو مانایەی ناوەندی ئیتیسەل دادەخرێت، ئەنجومەنی شارەوانی بەرلین دووپاتی کردەوە، کە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە خۆبەخشان و 40 کارمەندی شارەوانی بەرلین، لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیاوە، هەزاران ئۆکرانیان وەرگرتووە.

ئەڵمانیا چەندین ساڵە دەرگاکانی بەڕووی پەنابەراندا کردۆتەوە، بەڵام بەم دواییانە گۆڕاوە، کە ویلایەتە ئەڵمانییەکان وازیان لەوەرگرتنی پەنابەران هێناوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوازدە هەرێمی فیدراڵی لە ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، کە لە وەرگرتنی پەنابەران و پەناخوازان پاراستنی سەرەتایی ڕادەگرن، ئەمەش دوای زیادبوونی ژمارەی پەنابەران بۆ ئەڵمانیا و، کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو شوێنانەی کە بۆ جێکردنەوەی پەنابەرانی نوێ تەرخانکراون.

لە سەرەتای جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە، ئەڵمانیا لێشاوی گەورەی پەنابەرانی ئۆکرانیای بەخۆیەوە بینیوە، ئەمە جگە لە گەیشتنی پەنابەران و کۆچبەرانی وڵاتانی تر، بۆیە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە وەرگرتنی پەنابەران و پەناخوازان بۆ پاراستن ڕادەگرێت.

وتەبێژێکی وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەوەکردەوە، کە قەدەغەی کاتی چوونە ناوەوەی پەنابەران نائاسایی نییە، دابەشکردنی پەنابەران بۆ ویلایەتەکانی تر گونجاوە، چونکە هێشتا هەرێمە فیدرالییە گەورەکان دەتوانن جێگەی هەندێک کەس بکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، نزیکەی 970 هەزار پەنابەری ئەو وڵاتە لە ئەڵمانیا تۆمارکراون لە دوای هێرشەکەی ڕوسیا بۆ ئۆکراینا، هاوکات ئاماژە بەوەکرا کە ڕەنگە ژمارەیەکی دیارینەکراوی ئەو پەنابەرە ئۆکرانییانە بگەڕێنەوە بۆ ئۆکرانیا، یا بەرەو وڵاتانی دیکە بڕۆن.

هەرێمی نۆردراین-وێستفالیای ئەڵمانی، هەڕەشەی ڕاگرتنی پەناهەندەکانی ئۆکرانیایان کرد، ئەوەش بەهۆی زۆری ژمارەیان، ئەمە لەنامەیەکیدا هاتووە کە لەلایەن بریکاری وەزارەتی کاروباری پەنابەرانی سەر بەدەوڵەتی ئەڵمانیاوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی نێردراوە و، ئەو بەرپرسە ناوخۆییەش لە نامەکەیدا ڕایگەیاند، کە لەڕۆژانی ڕابردوودا بارودۆخی ئەو وڵاتە خراپتر بووە.

هۆکاری سەرەکی ئەمەش ئەوەیە، کە هەندێ دەوڵەت ڕێگەیان بەخۆیان داوە شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران لە ئۆکرانیا قەدەغە بکەن، سەرەڕای کەمبوونی پشکی ئێستایان و ڕاگواستنی پەنابەران بۆ باکووری ڕاین-وێستفالیا، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی لە نامەکەیدا بۆ هاوتاکەی، ئەوەشی وت، کە دەوڵەتی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەکە بە شێوەیەکی زۆر بەهێز لێشاوی پەنابەرانی جەنگ لە ئۆکرانیاوە گەیشتوونەتە ڕاین-وێستفالیای باکوور، بە بەرپرسیاریەتی مرۆیی خۆی دەمێنێتەوە بۆ پەنادانی هەموو ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە پاراستن هەیە، بە تایبەتی ئەوانەی لە ئۆکرانیا ڕایان کردووە.

بریکاری ناوخۆ داوایکرد، کە حکومەتی فیدراڵی بەپێی ئەرکی ڕێنوێنی خۆی کاربکات و، ئاماژەشیدا بەوەی کە نۆردراین و ویستفالیا و بادن وۆرتمبێرگ و سارلاند، تاکە هەرێمی ئەڵمانین، کە هێشتا دەرگایان بۆ ئەو پەنابەرانە کردۆتەوە.

هەرێمەکانی ئەڵمانیا واز لە وەرگرتنی پەنابەران دێنن

ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، خەمڵاندنەکانی ئێمە ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەم هەفتەیە نۆرد راین-وێستفالیا، دەگاتە مەودای زیادەی بەشی خۆی و، ئیدی خانووبەرەیان بۆ دەستەبەر نابێت، ئەمە لە بەرامبەردا، بەشێوەیەکی کاریگەر دابەشکردنی پەنابەران لە سەرانسەری ئەڵمانیا هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئەو بە ئاژانسە هەواڵییەکانی ئەڵمانیای ڕاگەیاند، هەندێک لە شارەکانی ئەڵمانیا زۆر ئەستەمە تا خانووی نوێ دەدۆزنەوە بۆنموونە شاری بۆن، دەستەڵاتداران دووپاتیان کردەوە کە وەک ڕابردوو، چەندین پەنابەری ئۆکرانیا بەهۆی نەبوونی جێگرەوە لە هۆتێلەکاندا نیشتەجێکراون.

ڕەنگە بە دڵت بن