قوبرس: زیاتر لە 100 کۆچبەر دەگەڕێنێتەوە 

ئەو کۆچبەرانە هەوڵیان دا بگەنە ئەوروپا، بەڵام لەلایەن پاسەوانی کەنارەکانی قوبرسەوە دەستگیرکران و، بە ڕێککەوتنی نێوان قوبرس و لوبنان، گەڕێنرانەوە لوبنان.

هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی قوبرسی، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئەیلول، 137 کۆچبەریان لە بەلەمێکی ڕۆژهەڵاتی دوورگەکەدا گرت، کە دووەم چالاکی لەو جۆرەیە لە چەند ڕۆژێکدا، ڕادیۆی REK بە ئاماژە بە گاردی کەناریدا، کە ئەو کۆچبەرانە لە لوبنانەوە بەڕێکەوتوون و، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێنرێنەوە لوبنان، چونکە ڕێککەوتنێک لەنێوان لوبنان و قوبرس بۆ گەڕانەوەی پەنابەران هەیە، پاسەوانی کەنار دەریا گوتی نزیکەی 300 کۆچبەر لە ڕۆژی دووشەممە و لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی هاوبەشدا لەگەڵ کەشتییەکی بارهەڵگر، لە ناوچەکە 110 میل دەریایی (204 کیلۆمەتر) لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە ڕزگارکراون.

بە وتەی گاردی کەناراوەکان، هەموو سەرنشینەکان لە هێلیکۆپتەری کۆست گارد و، بەلەمەکان گەیەندرانە کەشتییەکە، بەپێی راپۆرتەکان، کۆچبەران لە لوبنانەوە دەستیان بە گەشتەکەیان کردووە و، نەتەوەی کۆچبەرەکان ڕوون نەبوونەتەوە.

باندەکانی قاچاخچی هەوڵ دەدەن کۆچبەران لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، وەک لوبنان و سوریا بهێننە باشووری ئیتالیا، ئەوەش بەپێی ئامارەکانی یەکێتی ئەوروپا، قوبرس تا ئێستا بەرزترین داواکاری ساڵانەی پەنابەرێتی وەرگرتووە لەم ساڵانەی دواییدا، بەبەراورد بە قەبارەی دانیشتوانەکەی.

بەپێی وتەی دەستەڵاتدارانی قوبرسی (باشوور)، ئەمساڵ ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاتنی کۆچبەران بۆ سەر خاکەکەی، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکووری (تورکیا) زیادی کردووە، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی قوبرس، ژمارەی ئەو پەناخوازانە لەماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتە 12 هەزار، کە هاوبەشی ئەو ژمارەیە بووە بەدرێژایی ساڵی 2021 تۆمارکراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن