ئەمڕۆ دادگایەکی سۆدێرتۆرن، ئافرەتێکی سزادا، کە پاڵی بە پیاوێکدانا بۆ سەر هێڵی شەمەندەفەرێک بەچەند ساتێک پێش ئەوەی شەمەندەفەرەکە بگاتە وێستگەی میترۆی ستۆکهۆڵم هوکارێنگن لە هاوینی ڕابردوو، ئەوەش بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن.
ڕووداوەکە لە ٣ی تەموز ڕوویداوە، کاتێ شەمەندەفەرەکە بەرەو وێستگەکە دەچوو، ژنەکەش پیاوەکەی بەرەو هێڵی شەمەندەفەرەکە پاڵی پێوەناوە، بەڵام ئەو کەسانەی لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوون، توانیان شەمەندەفەرەکە والێبکەن لەکاتی خۆیدا جوڵەی بوەستێنن و، ڕێگە لە برینداربوون، یا مردنی پیاوەکە بگرن.
بڵاو بوونه وه ی ڤیدیۆیه که لەوکاتەدا بووه هۆی وروژاندن و توڕەیی سویدییەکان.
ئافرەتەکە ڕەتی کردەوە کە لە شوێنی ڕووداوەکە بووبێت، بەڵام بەگوێرەی دادگا، گومان لەوەدا نییە کە ئەو بووە پاڵی بە پیاوەکەوە ناوە، ئافرەتەکە پشکنینی پزیشکی دادوەریی بۆ ئەنجامدرا، کە دەریخست لەکاتی ئەنجامدانی کارەکە، لەژێر کاریگەری نەخۆشییەکی دەروونی خراپدا بووە و، ئەو نەخۆشییەی هەبووە.
بە گوێرەی سزاکە، دەبێت لەژێر چاودێری پزیشکیدا بمێنێتەوە، هاوکات دەشبێت نزیکەی 200,000 کرۆن وەک قەربە بداتە پیاوەکە.