ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادت لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردۆتەوە، کە لایەنەکانی بەرەی ڕاستڕەوی سویدی، لەسەر سیاسەتێکی توندتری وەرگرتنی پەنابەران و سیاسەتێکی نوێی تاوانکاری ڕێککەوتوون، تا سزای زیندانی درێژتر بسەپێنن بەسەر تاوانباراندا.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەشێکە لە گفتوگۆی چڕوپڕ لەپێش دەنگدانی ڕۆژی دووشەممەوە، سەرچاوەکان دەڵێن: هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەبێتە دەنگدانی کۆتایی.
لەئێستادا هیچ خشتەیەک بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان لەسەر حکومەت و پۆستەکان نییە.
بە گوێرەی سەرچاوەی رۆژنامەکە، ڕەنگە پێکهێنانی حکومەت هەندێک کات بخایەنێت، ڕەنگە چەند هەفتەیەکیش بێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە 134 ڕۆژ ناخایەنێت.