غەنوشی خراوەتە ژێر چاودێری و لێکۆڵینەوە لێی دواخرا 

دادوەری لێکۆڵینەوە لە یەکەی دژەتیرۆری تونس، بڕیاری داوە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا دانیشتنێکی نوێ بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرکردەی ئیخوانەکانی نەهەزە راشد غەنوشی بکات، کە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە لەسەر ناردنی توندڕەوەکان بۆ نێو گرووپە ئیسلامییە تیرۆریستییەکان.

ئەو بڕیارەی دەستەڵاتدارانی دادوەری تونس، دوای ئەوە هات کە غەنوشی لە دۆسیەی ناردنی توندڕەوە تونسییەکان بۆ نێو گرووپە تیرۆریستییەکانی سوریا و عێراق، لە رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە، یەک لە دوای یەک لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.

میدیاکانی تونس بڵاویکردەوە، کە دادوەری لێکۆڵینەوە رێککەوتی 28ی تشرینی دووەمی داناوە بۆ لێکۆڵینەوەی نوێ لە غەنوشی.

بەگوێرەی میدیاکانی تونس، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی نەهەزە، وەک عەلی ئەلعەریز، لە ژێر چاودێری دەستەڵاتدان بۆ دادگایی و، زیاتر لە 800 کەسیان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

لایەنە تونسییەکان نەهەزەیان تۆمەتبار کرد بە پشتگیریکردنی تیرۆریزم لە ماوەی حوکمی دوای ساڵی 2011دا و، هانی گەنجانی مزگەوت و کۆبوونەوەی تایبەتیان داوە بۆ ئەوەی بچنە پاڵ گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا و عێراق.

ڕەنگە بە دڵت بن