ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی ئەندامانی دەکات 

‎ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ وێبنارێکی تایبەت بانگهێشتی ئەندامانی دەکات، کە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لەڕێی بەرنامەی زوومەوە بەڕێوەدەچێت، ئامادەبن.

‎وێبنارەکە سێیەم کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتیمانییە، کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەڕێی بەرنامەی زوومەوە و، هەریەکە لە مامۆستا هاودەنگ فاروق و، مامۆستا ئاشنا و، مامۆستا هێما سۆفی بەشداری دەبن و دید ڕوانگەی خۆیان لەسەر ئەو پرسە گرینگە دەخەنەڕوو.

‎جێی باسە، وێبنارەکە کاتژمێر 20:30بە کاتی ئەوروپا، کە دەکاتە کاتژمێر 21:30 کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ڕەنگە بە دڵت بن