سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوخەمی بۆ ژینا ئەمینی و پشتگیر خۆپیشاندانەکانی ئێران نیشاندەدات

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان HDP زیندانیکراو لە تورکیا پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات وهاوخەمی بۆ گیانی پاکی ژینا ئەمینی نیشان دەدات

دوێنێ هه‌ینی‌ باشاك ده‌میرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش له‌ تویته‌ری خۆی نامەی دەستنوسی کە ناو و واژۆی سەڵاحەدین دەمیرتاشی له‌سه‌ره‌، هاوخه‌می و هاوخەباتی خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینی وخۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئێران
ده‌ربڕیوه

لەنوسینەکەدا هاتووە ،کە سەڵاحەدین دەمیرتاش و سێلچوق مزاقلی هاوڕێی زیندانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) کە لە ئێران دوای دەستگیرکردنی کوژراوە، بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی ئێران و هاوخەمی بۆ ئەمینی قژی خۆیان سفر کردووە
بەپێی ئەو وێنەییەی کە بڵاو کراوەتەوە ،سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوڕێکەی سەری خۆیان سفر تاشیوە بۆ پشتیوانی لە هاوخەبات و هاوخەمی بۆ گەلانی ئێران و ژیانا ئەمینی نیشانداوە

ڕەنگە بە دڵت بن