ژینا ئەمینی : خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ئێران بەردەوامە

ڕۆژی هەشتەم…
لەبەردەوامی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ ڕۆژی هەشتەم بەردەوامە ،بەپێی ئەو گرتە ڤیدۆیانەو ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکان بڵاوکراواتەوە خۆپیشاندانەکان لە سەرجەم شارەکانی ئێران بەردەوامی هەیە و بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە بڵاوکراوەتەوە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوێنێ ئێوارە بەدەست خۆپیشاندەرانەوە بووە ،سەرجەم شوێنە گشتی و بارەگایی دەسەڵاتداران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆنترۆڵ کراوە

هەروەها بەپێی هەواڵی گەیشتوو ژمارەی قوربانیان بەرزبۆتەوە و ژمارەیەکی زۆریش لە هاوڵاتیان و چالاکوانان دەستگیر کراون

هەرلەدرێژەی پشتگیرییەکان بۆ خۆپیشاندانەلانی ئێران ئەمەریکا لە ڕێی مانگی دەستکردەوە هێڵی ئەنتەرنێت بۆ گەلانی ئێران دابین دەکات ،لەبەرامبەر ئەو سانسۆرەی کە دەسڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەستاون بەبڕینی هێڵی ئەنتەرنێت تا هەواڵی خۆپیشەندەران بڵاونەکرێتەوە
هەرلەبارەوە هونەرمەندان و شێوەکارانیش بە کارە هونەرییەکانیان پشتگیری لە خۆپیشاندانەکان و هاوخەمی و دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکەن
لە پێناوەشەدا چەندین وێنەی کاریکاتێری و شێوەکاری لەوبارەوە بڵاوکراونەتەوە

هەر لەسەر ڕووپۆشی سەری ئافرەتان ،وێنەی کاریکاتێری لە سەرتاسەری جیهاندا لە ڕێگەی وێنەکێشانەوە هاوخەمی خۆیان لەگەڵ ژنان لە ئێران دەربڕیوە کە نیشان دەدەن کە لایەن ڕژێمی تاران بەبیانووی جیاواز هاوڵاتیان دەبنە قوربانی هێزەکانی بەناو پۆلیسی ڕەوشتی
هەر لەو چوارچێوەیەدا کارتۆنێک کە لە تویتەردا بڵاوبۆتەوە ، کە ژنێک پیشانی دا کە قژی هەڵخستووە و بەشانە هێمای بۆ ڕزگاربوون لە پاشماوەی وێنەکانی دەسەڵاتدانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی فرێدەدات .
نەخشەیەکی دیکەی ئێران لەگەڵ سەری ژنێک کە پرچی نەخشەی ئێرانی داپۆشییوە هێما بۆ ئازادی ژنان بێ جیاوازی پیشاندەدات

جێی ئاماژەیە ژینا ئەمینی تەمەن 22ساڵ خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، هەفتەی ڕابردوو بۆ سەردانی کەسوکاری لەگەڵ خێزانەکەی رۆژێک پێش ئەو رووداوەکە سەدانی تارانی کردبوو

موژگان ئەمینی، دایکی ژینا ئەو ڕاپۆرتانەی دەسەڵاتدارنی تاران رەتدەکاتەوە کە گوایە کچکەیان نەخۆشی لەگەڵ دابووبێت ،یان لەتەمەنی 15ساڵی نەشتەگەری مێشکی بۆکرابێت ، تەندروستی کچکەی زۆر باش بووە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە هەروەها لەبارەی جلوبەرگی کچەکەی هیچ کێشەیەکی نەبووە و مانتۆیەکی درێژی لەبەردابووە و لەچکێکی گەورەی لەسەر بووە، بەڵام دیسانیش دەستبەسەرکراوە. دەشڵێت، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ژینا براکەی لەگەڵدا بووە و بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕیوە دژی دەستبەسەرکردنی خوشکەکەی هێزەکانی پۆلیس لێیانداوە

هەروەها ژمارەیەک رۆژنامەنوسانی ئێرانی لە زاری پزیشکانی نەخۆشخانەی کەسرای تارانەوە بڵاویانکردووەتەوە، مەهسا جەڵتە لێی نەداوە، بەڵکو بەهۆی ئەشکەنجدان کەلە سەری دراوە، سەری شکاوە و تووشی خوێنبەربوون بووە،دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن