خۆپیشاندان لەهەرێمی کوردستانی عێراق بۆ پشتیوانی لەژنانی ئێرانی

لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە سەرکوتکارییەکانی ئێران ئەنجامدرا و، وێنەی ژینا ئەمینیان بەرزکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندەران کە نزیکەی 300 ژن و پیاو دەبوون، بە وتنەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و چەند دروشمێکی دیکە، بە زمانی کوردی و فارسی، ئیدانەی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانیان کرد و ئاڵای کۆماری ئیسلامییان سوتاند.

ژینا ئەمینی، ژنێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی 13ی ئەیلول لە تاران بە تۆمەتی باش نەپۆشینی پۆشاک، لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستگیرکرا و، بەهۆی ئەشکەنجەوە کەوتە حاڵەتی بێهۆشی و پاش سێ ڕۆژ گیانی لەدەستدا.

ڕەنگە بە دڵت بن