ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، کاتێ چاوی بە هاوتا چینیەکەی وانگ یی لە نیویۆرک کەوت، داوای سەقامگیری تایوانی لێکرد.
کۆبوونەوەکە 90 خولەکی خایاند لە پەراوێزی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و، هەردوو وەزیرەکە قسەیان کرد، کە بەرپرسێکی ئەمەریکا بە زۆر ڕاشکاوانە وێنای کرد، کە بە زۆری سەرنجی خستە سەر تایوان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی جەختی لەوەکردەوە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە گەرووی تایوان گرینگە بۆ ئاسایشی هەرێمی و جیهانی.