زێلێنسکی پەیامی مەرگ بۆ ڕوسەکان دەنێرێت

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕاستەوخۆ بە هاوڵاتیانی ڕوسیای گوت، کە سەرۆکەکەیان ڤلادیمیر پۆتین، بە زاناییەوە هاونیشتمانیانی خۆی بۆ مردن دەنێرێت.

زیلینسکی بە ڕوسی گوتبووی، کە یاسای ڕوسیا بە تەواوی ئاگادارە کە هاوڵاتیانی خۆی بۆ مردن دەنێرێت، ئاماژەشیدا بە سەربازە ڕوسییەکان، چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی مۆسکۆ یاسایەکی پەسەند کرد، کە سزای توندی بۆ ئەو کەسانە دانوە کە هەڵدێن، ئەوەشی وت: “بە شێوەیەکی شارستانیانە مامەڵە لەگەڵ ئەو سەربازە روسییانە دەکرێت کە خۆیان بەدەستەوە دەدەن”.

ئەم لێدوانە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە پۆتین ڕۆژی شەممە، هەموارکردنەوەکانی واژۆکرد، کە تێیدا بڕیاری سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی 10 ساڵی تێدابوو بۆ ئەو سەربازانەی کە ڕادەکەن، یا ڕەتی دەکەنەوە شەڕ بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن