بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا بەشداری کۆبوونەوەیەکی یەکێتی ئاشتی جیهانی کرد

لەسەر بانگهێشتی یەکێتی ئاشتی جیهانی لە ڤیەننا، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانى-نەمسا، نزار موسا، بەشداری کۆبوونەوەیەکی کرد.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی د. ئۆتۆسکا و جاک ماریون، سەرۆکی یەکێتی ئاشتی جیهانی لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەربارەی کۆنفرانسی سەرکردەکان و لوتکەی ئەم دواییە لە سیئۆل/کۆریا بەڕێوەچوو و، تەوەری لوتکەکە کە ئاشتییە لە ئەفریقا و جیهان، پێشکەش کرا.

کۆبوونەوەکە یاوەری بوو بە ڕێزگرتن لە چەند چالاکوانێکی ئەکادیمی بەبۆنەی دەرچوونیان وەک باڵیۆزی ئاشتی، کە تێیدا سەرۆکی فیدراسیۆنی ئاشتی جیهانی لە نەمسا، پیتەر حەیدەر، بەڵگەنامەی باوەڕپێکردنیان وەک باڵیۆزەکان بۆ ئاشتی پێشکەش کردن.

ڕەنگە بە دڵت بن