ژینا ئەمینی : زارا موحەممەدی وژمارەیەک بەندکراوی دیکە لەزینداندا مانگرتنیان ڕاگەیاند

دوێنێ یەک شەممە ئەنجوومەنی کولتووری وکۆمەڵایەتی نۆژین کە ناوەندەکەی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە رایگەیاند، زارا موحەممەدی و ژمارەیەک بەندکراوی دیکە لە گرتووخانەی ژنانی سنە لەڕۆژی یەکشەممەوە مانیان لە خواردن گرتووە و داوا دەکەن هەموو دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئازاد بکرێن
ئەمەو ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە ، کە زارا موحەمەدی بە کەسوکاری ڕاگەیاندووە ، لەمانگرتن بەردەوام دەبن تا هەڵسوکەوتی کاربەدەستان بەرامبەر زیندانیان باشبێت و داوای ئازاد کردنی دەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکان دەکەن

جێی ئاماژەیە زارا موحەمەدی لەدایکبووی ١٩٩٠ لەچالاکی فەرھەنگی و مامۆستای زمانی کوردی کە بەھۆی فێرکردنی زمانی دایکی بە هاوڵاتیان سزای پێنج ساڵ زیندانی لە بەندیخانەی ژنانی سنە بەسەردا سەپێنراوە

ڕەنگە بە دڵت بن