ئەمڕۆ دووشەممە بەریتانیا رایگەیاند، یەکەم دەستەی سەربازی زۆرەملێی ڕوسیا گەیشتوونەتە بنکە سەربازییەکان، بەڵام رووبەڕووی تەحەدای ئیداری و لۆجستی دەبنەوە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاندووە، کە ئێستا روسیا ڕووبەڕووی تەحەدایەکی ئیداری و لۆجستی ڕاهێنان بە هێزەکانی دەبێتەوە و توانای نییە.
پێشتر سەرۆک ڤلادیمێر پۆتین، سەربازی زۆرەملێی ڕاگەیاند، لەکاتێکدا وەزیری بەرگری، سێرگی شۆیگو گوتی، کە 300 هەزار سەربازی زۆرەمڵی “حەشدی سەربازی” دادەمەزرێنن و، پێش ئەوەی ڕەوانەی ناوچەکانی ئۆکرانیا بکرێن، مەشقیان پێدەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە، سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕوسیا ڕایگەیاند، کە نزیکەی 10 هەزار کەس لە ماوەی 24 کاتژمێردا و، لە دوای بڕیاری سەرۆک پۆتین، وەک بەشێک لە حەشدی سەربازی و خۆبەخش بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا خۆیان ناونووس کردووە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاندووە کە هەزاران گەشتی ئاسمانیان بۆ دەرەوەی ڕووسیا تۆمار کردووە لە دوای ڕاگەیاندنی حەشدی سەربازی بەشی، ئەوەش بۆ خۆلادان لە شەڕکردن دژ بە ئۆکرانیا.
جێی باسە، شارەزایانی بواری سەربازی دەڵێن، پەنا بردنی روسیا بۆ حەشدی سەربازی، بۆ ئەوەی بەسەر شکستە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زاڵ بێت.