150 هەزار گەنجی سوید بێکارن

سوید نزیکەی 150,000 گەنجی تەمەن 16-29ی ساڵی هەیە، کە نە کار دەکەن، نە دەشخوێنن.

لینا نیبێری، بەڕێوەبەری گشتی کێشەکانی گەنجان و کۆمەڵگەی مەدەنی، دەڵێ، بەدەستهێنانی کارکردن بۆ گەنجەکان ئەستەم و گرانە و، مانگانەکانیشیان بۆ ژیانکردن کەمە.

گرووپی ئەو گەنجانەی کە کار و خوێندن ناکەن، بە نزیکەیی لە نێوان 140,000 بۆ 170,000 کەس خەمڵێندراوە.

بایەخێکی زۆر هەیە بۆ هەوڵدان بۆ ئەوەی پێداویستیەکانی ئەم گرووپە دابین بکرێت، ئەمەش لە ڕووی کۆمەڵایەتی و دەروونی و ئابوورییەوە تووشی ئازارێکی زۆری تاکەکەسی دەبن، هەروەها تێچوونێکی کۆمەڵایەتی زۆر گرینگە.

لە نێویشیاندا ئەم گرووپە گەنجە، کەمئەندامەکان و هەروەها گەنجانی باکگراوندی بیانیش لەخۆ دەگرێت.

نیبری، ڕونیکردەوە، تاوانکاری گشتی زۆرجار ئەوەیە کە گەنجێک دواناوەندی تەواو نەکردووە، بۆیە ئەرکی سەرەتایی ئێمە زۆرجار ئەوەیە، کە دڵنیا بین گەنجان خوێندنی ناوەندی تەواو بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن