سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمێر زیلینسکی دەڵێ، وڵاتەکەیسیستمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی لە ئەمەریکاوەوەرگرتووە، ئەمەش یەکەمین جارە دان بەوەدا بنرێت کەئەو وڵاتە سیستمی بەرگری ئاسمانی ناسامسی داوە بەئۆکرانیا.
زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانیفەڕەنسادا گوتی: “بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە ئەمەریکاهەیە بۆ پیشاندانی سەرکردایەتی و پێدانی سیستمەکانیبەرگری ئاسمانی پێامن، دەمەوێت سوپاسی سەرۆک بایدنبکەم بۆ ئەو بڕیارە ئەرێنییەی داویەتی.”
گوتیشی: “بەڵام باوەڕم پێبکەن بەس نین بۆ پاراستنیژێرخانی هاوڵاتیانی مەدەنی و نەخۆشخانە وخوێندنگاکان و ماڵی ئۆکرانییەکان.”
زیلینسکی سوپاسی ئەمەریکای لەسەر سیستمی هیمارسو سیستمەکانی دیکەی هاویشتنی موشەکی کرد، کەبوونەتە هۆی ئەوەی ئۆکرانیا پێشڕەوی بەسەر هێزەداگیرکەرەکانی ڕوسیادا بکات.