ئەڵمانیا باڵیۆزی ئێران لەسەر سەرکوتکردنی ناڕەزاییەکان بانگ دەکات

حکومەتی ئەڵمانیا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، باڵیۆزی ئێرانی لە بەرلین بانگ کرد، ئەوەش بۆ گفتوگۆ لەسەر سەرکوتکردنی ناڕەزاییەکان لەسەر کوشتنی کچێکی گەنجی کورد لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا.

کریستیان واگنەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “ئێمە باڵیۆزی ئێرانمان بانگ کردووە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە گفتوگۆکان ئەنجام دەدرێت”.

خۆپیشاندانەکان ڕۆژی 16ی ئەیلول ڕۆژی کۆچی دوایی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، کە سێ ڕۆژ پێشتر لە تاران، بە تۆمەتی “جلی نەشیاو” دەستگیرکرابوو و دوای ئەشکەنجە و لە نەخۆشخانەیەک گیانی لەدەستدا.

ڕەنگە بە دڵت بن