پۆتین رەگەزنامەی بە هەواڵگرێکی پێشووی ئەمەریکا بەخشی

پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، رەگەزنامەی وڵاتەکەی دا بە بەڵێندەرێکی پێشووی هەواڵگری ئەمەریکا بە ناوی ئیدوارد سنۆودن، کە پەنابەر بووە لە ڕوسیا.

لە نامەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، کە ئێدوارد جۆزێف سنۆودن، لە 21ی حوزەیرانی 1983 لە دایکبووە و، لە لیستی هاوڵاتیانی نوێی ڕووسیادا وەرگیراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ بەهۆی جەنگ لە ئۆکرانیا ئاڵۆز بووە.

لەساڵی 2013، سنۆودن داتای پۆلێنکراوی دزەکردووە، کە دەریدەخات دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا، زانیاری تایبەتی بەکارهێنەران کۆدەکەنەوە، بەتایبەتی لەڕێگەی گووگڵ، فەیسبووک و مایکرۆسۆفتەوە.

جێی باسە، سنۆودن تەمەن 39 ساڵ لە ئەمەریکا هەڵات و مافی پەنابەرێتی لە ڕوسیا پێدرا و، چەند ساڵێکە دەستەڵاتدارانی ئەمەریکا داوایان کردووە، تا سنۆودن رادەستی ئەمەریکا بکەن، بۆ ئەوەی بە تۆمەتی سیخوڕی ڕووبەڕووی دادگای تاوان ببێتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن