ئەستێرەی دیاری وەرزشی سەبەتە، گرێبەستێکی بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار ڕەتکردەوە

ئەستێرەی دیاری وەرزشی سەبەتە، بروکلین نێتس کەیرری ئیرڤینگی تەمەن 30 ساڵ، رایگەیاند، کە ڕەتی کردۆتەوە گرێبەستەک بۆ ماوەی 4 ساڵ درێژبکاتەوە بە بڕی زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار، ئەوەش بەهۆی بڕیاری وەرنەگرتنی ڤاکسینی COVID-19.

ئیرڤینگ لە لێدوانێکیدا پێش دەستپێکردنی وەرزی یاری، گوتی: بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە وازم لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکە هێنا، بەهۆی ئەو بڕیارەی داومە بۆ وەرنەگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

بۆ واژۆکردنی ئەو جۆرە گرێبەستە، کوتان مەرجە، بەڵام ئەو وەرزشوانە بەبۆنەی رەتکردنەوەی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، ناچار بووە ڕووبەڕووی ئەگەری لەدەستدانی کارەکەی ببێتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن