ڕاپرسییەکی UNHCR بۆی دەرکەوت کە لەسەدا 81ی پەنابەرانی ئۆکرانی ئارەزووی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن و، لە ئێستادا زیاتر لە 7.4 ملیۆن پەنابەری ئۆکرانی لە سەرتاسەری ئەوروپادا هەیە
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، حەوت مانگ پاش دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا، پەنابەران سوپاسگوزارن بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لە سەرتاسەری ئەوروپا لێیانکراوە و، زۆرینەی زۆریش بەنیازن بۆ ئێستا بە کاتی بمێننەوە.
زۆرینەی ئەو پەنابەرە ئۆکرانییانەی کە گەیشتوونەتە ئەوروپا، زۆر ڕۆشنبیرن و پەرۆشن لە کار دەکەن و، بەشداری هێزی کارن لە وڵاتانی خانەخوێ، بەڵام پێویستیان بە پشتیوانی بەردەوام هەیە بۆ دڵنیابوون لە تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی و ئابووری.
نزیکەی 81٪ ی پەنابەرانی ئۆکرانی دەیانەوێت بگەڕێنەوە
ڕاپۆرتەکە کە لە ژێر ناونیشانی “ژیان لە چاوەڕوانیدا مەبەست و تێڕوانینی پەنابەرانی ئۆکرانی”، ڕاپرسییەکی 4800 کەس زانیاریان لەسەر ئەو تەحەدایانەی کە ئەو پەنابەرانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و هەروەها مەبەستیان بۆ داهاتوویان لێوەرگیراوە.
زۆربەی پەنابەرە ئۆکرانییەکان (لە سەدا 81)، گوتوویانە ئارەزووی گەڕانەوەن بۆ وڵاتەکەیان، بۆ ئەوەی بچنەوە نێو خێزانەکانیانەوە.
زۆرێک لە پەنابەران ئاماژەیان بە لایەنی ئەرێنی کردووە لە وڵاتانی خانەخوێ، وەک پەیوەندی خێزانی و هاوڕێ و ئاسایش و سەقامگیری و، دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی و پەروەردە و باری ئابووری گشتی.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە نزیکەی لەسەدا 70ی پەنابەران لێهاتوویی پەروەردەیی بەرزیان هەیە و، دوو لەسەر سێیان پێشتر لە ئۆکرانیا کاریان کردووە و خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ بازاڕی کار.
پەنابەران لەهەوڵی ئەوەدان ڕۆڵێکی کاراتر ببینن لەولاتانی خانەخوێ، بەڵام پێویستیان بەپشتیوانی زیاتر هەیە لەگەڵ ئەوەی زۆر دەڵێن پێویستیان بە وانەی زمان هەیە.