بیکر بۆزداغ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، کە شاندێکی سوید و فینلاند لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە، لەگەڵ نوێنەرانی تورکیا لە ئەنقەرە بەمەبستی ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی تورکیا داوای کردوون کۆدەبنەوە.
بۆزداغ بە میدیاکانی تورکیای ڕاگەیاند، کە تورکیا چاوەڕێی ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەیە کە پەیوەندیان بە پەکەکە و بزووتنەوەی گولەنەوە هەیە. تورکیا تا ئێستا ڕێگریان لە بە ئەندام بوونی سوید و فینلاند بۆ ناتۆ گرتووە، گوایە ئەو دوو وڵاتە هەڕەشەکانی سەر تورکیا بەجدی وەرناگرن.
وەزیری دەرەوەی سوید ئانی لیندا، ڕۆژی سێشەممە گوتی، دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا بەردەوامن و، پێم وایە تورکیا بە بەڵێ بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ دەڵێت، بەڵام نازانم کەی ئەوە روودەدات.