بەگوێرەی زانیارییەکان، مۆسکۆ ئۆفیسی دامەزراندنی سەربازی لە سنوورەکانی کردۆتەوە، بۆ ڕێگریکردن لەو روسانەی دەیانەوێت لە ترسی بەزۆر کردنیان بە سەرباز وڵات جێبێڵن، ئەوەش لە کاتێکدا دێت، کە هەزاران روسی وڵاتیان جێهێشتووە.
ئۆسیتیای باکوور، کە ناوچەیەکی ڕوسیایە و هاوسنووری جۆرجیایە، دۆخی “ئاگادارکردنەوەی بەرز”ی ڕاگەیاند و وتی، پێویستە خواردن و ئاو و وێستگەی گەرمکردنەوە و، هاوکارییەکانی دیکە بۆ ئەو کەسانە بهێنرێت، کە لە ڕیزەکانی سەربازی زۆرەملێ ژیان بەسەر دەبەن.
ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕوسیا ڕایانگەیاند، کە ئۆسیتیای باکوور چوونە ناوەوەی چەندین ئۆتۆمبێلی سەرنشینی سنووردار کردووە بۆ ناو خاکەکەی و، نووسینگەی دامەزراندنیان لە دەروازەی سنووری ڤێرج لارس کردۆتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی سەربەخۆی ڕوسیا، مێدوسا، خاڵێکی دیکەی لەو جۆرە لە ڕوسیا بە درێژایی سنووری فینلاند دانراوە.
جێی باسە، لەو هەفتەیەدا دەیان هەزار پیاوی ڕوسی هەڵاتن، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆک ڤلادیمێر پۆتین، حەشدی سەربازی ڕاگەیاند بۆ پشتگیریکردنی هێزە ڕوسەکان لە ئۆکرانیا.