ئیتڵاعات لاوێکی کورد بە سەختی ئەشکەنجەی دەدەن و دەستگیری دەکەن

هاوڵاتییەکی خەڵکی کامێران بە ناوی میلاد کەمانگەری تەمەن ٢٧ ساڵ، لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو شارەی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و، بە سەختی ئەشکەنجە دراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی میلاد کەمانگەر و دوای ئەوەی داویانەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە، ڕفاندوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەمانگەر، میلاد کەمانگەر ئێستا لە گرتووخانەی ناوەندی کامێران ڕاگیراوە و، لەوێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە سەختی ئەشکەنجەی دراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن