دەزگای هەواڵگری ئاسایشی فینلاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە ئەندامێتی داهاتووی ئەو وڵاتە لە ناتۆ، دەبێتە ئامانجێکی سەرنجڕاکێشتر بۆ هەواڵگری ڕوسیا و دەتوانێت بەدوای هەواڵگری پەیوەندیدار بە هاوپەیمانیدا بگەڕێت.
ئەو ئاژانسە کە بە (SUPO) ناسراوە، لە کاتی پێداچوونەوە بە کێشەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ڕایگەیاند، کە ڕوسیا پەنا دەباتە سەر ژینگەی سایبەر و سەرچاوە هەواڵگرییەکانی دیکە، لەوانە ئیستغلالکردنی ئەو بیانیانەی کە لە ڕوسیا دەژین و تێیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە.
شێوازی سەرەکی کۆکردنەوەی زانیاری کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕوسیا بەشێوەیەکی نەریتی کاریان پێکردووە، زیرەکیی مرۆڤە لە ژێر بەرگی دیپلۆماسیدا و، ئەم ڕێبازە قورستر بووە لەوکاتەوەی ڕوسیا شەڕی دەستدرێژییەکانی خۆی لە ئۆکرانیا دەستپێکردووە.
سۆپۆ دەشڵێ، کە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ڕوسیا بەشێوەیەکی زیاتر ئەو بیانیانە دەکەنە ئامانج، کە لە ڕوسیا نیشتەجێن.
ئەو وتی: “لەوانەیە ئەو ڕوسیانەی لە ڕۆژئاوا کار دەکەن، ئامانجی کۆبوونەوەی هەواڵگری بن کاتێ سەردانی وڵاتەکەیان دەکەنەوە، مەترسی سیخوڕیکردنی ڕوسیا بەسەر کۆمپانیاکان لە زیادبووندایە، چونکە گەمارۆکانی ڕۆژئاوا لەسەر ڕوسیا، پێویستی بە دەستپێکردنی پیشەسازی تەکنەلۆژیای بەرز هەیە.
جێی باسە، ڕۆژی هەینی رابردوو، فینلاند داخستنی سنوورەکانی بۆ گەشتیارانی ڕوسیا ڕاگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، وتی “گەشتیاری ڕوسی هەڕەشە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی فینلاند دەکات”.