ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆکرانیا ڕوسیای بە بۆردومانکردنی شاری ئینرگودار تۆمەتبار کرد، کە کارگەی ئەتۆمی زاپوریژیا دەکەوێتەپێش سەردانێکی شاندێکی نوێنەرایەتی دەولی وزە دێت.
سەرۆکی شارەوانی شارەکە، دمیترۆ ئۆرلۆڤ، لە تلگرام ڕایگەیاند، کە لە بەرەبەیانی زووەوە ڕوسەکان بە هاوەن و چەکی دیکە ئینرگودار بۆردومان دەکەن.
بەرپرسی ئیدارەی نیکۆپۆل کە دەکەوێتە دەرەوەی ئینرگودار لە کەناری بەرامبەری ڕووباری دینبار، لە ڕێگەی تەلگرامەوە گوتی: “سوپای ڕوسیا ئینرگۆدار تۆپباران دەکات و، دۆخەکە مەترسیدارە”.
لەلایەن خۆیەوە، سوپای ڕوسیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بەردەوام لە ڕاگەیاندنەکاندا مەترسی ڕوودانی کارەساتێکی دەستکردی کارگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا دەشێوێنێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە کاتی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ئۆکرانی بۆ وزەی ناوەکی، یەکێ لە تۆپەکان بەر بینای چارەسەری پاشەڕۆی تیشکدەرە بەهێزەکە کەوت.
مۆسکۆ جەختی لەوەکردەوە، کە دۆخی تیشکی لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بە ئاسایی ماوەتەوە، کارمەندە ئاساییەکان چاودێری دۆخی تەکنیکی وزەی ناوەکی دەکەن.