گەنجێکی دیکەی کوردی لەلایەن ئێرانەوە دەکوژرێت

لە درێژەی کوشتاری سیستماتیکی کۆڵبەرانی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ساڵح ڕەشیدزادەی تەمەن ٢٣ ساڵ، دوێنێ چوارشەممە، ٣١ی ئۆگەستی ٢٠٢٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ساڵح ڕەشیدزادە، خەڵکی گوندی قەڵەڕەشی شاری سەردەشت بووە و، نیوەڕۆی دوێنێ لە سنووری مەروی بانە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەی لێکراوە.

جێگای ئاماژەیە کە برایەکی دیکەی ساڵح، بە ناوی محەممەد ڕەشیدزادە، دوو ساڵ پێشتر بەهەمانشێوە لەکاتی کۆڵبەریدا لە سنووری باژاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا، لانی کەم ٧ کۆڵبەر لە سنووری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون

ڕەنگە بە دڵت بن