دادگای ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی عێراقییەکی داعشی راگەیاند

دادگایەکی ئەڵمانیا بڕیاریداوە داعشێکی عێراقی، کە بە تاوانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی تۆمەتبارکراوە، دیپۆرت بکاتەوە، چونکە ئەو هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو وڵاتە و، ئاماژەشیدا کە ئەو تەنانەت دوای چوونە ناو ئەڵمانیاش، تاوانی توندوتیژی جدی ئەنجام داوە و، تاوانبارەکە بەشداری لە سێدارەدانی بەندکراوێک کردووە.

دادگای کارگێڕی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بڕیاری دەرکردنی داعشێکی تۆمەتبار بە تاوانی جەنگ دا و، وتەبێژێکی دادگاکەش ڕایگەیاند، کە دادوەرەکان ئەو بڕیارەیان بەرزکردۆتەوە، کە لەلایەن بەشی کاروباری بیانیەوە دەرکراوە.

دادوەران گوتیان ئەو پیاوە هێشتا هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا دروستکردووە. دادوەرەکان ڕایانگەیاند، کە لەکاتی دادگاییکردنیدا دادگای تێهەڵچوونەوە پشتڕاستی کردووەتەوە، کە تاوانی توندوتیژی جدی ئەنجام داوە، تەنانەت دوای چوونە ناو خاکی ئەڵمانیاش، هەروەها شایەتحاڵەکانی ترساندووە و ڤیدیۆیەکی لە سێدارەدانی بڵاوکردۆتەوە.

ئەو گەنجەی داعش، دوو ساڵ و نیو پێش ئێستا، بە تۆمەتی تاوانی جەنگ لە عێراق لە دادگا دەرکەوت و، ئەوانیش لە هاوینی ساڵی ڕابردوو کە باوکی (45 ساڵان) لە زیندان و کوڕەکەی (22 ساڵان) بە پێنج ساڵ و دە مانگ لە زیندانی هەرزەکاراندا سزادرا، سزای کوڕەکە هێشتا ناجێگرە و لە دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردندا دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی لێدوانی دادگا، ئەو دوو کەسە، لەساڵی 2014 چوونەتە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە موسڵی باکووری عێراق و، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵەشدا، بەشدارییان لە لەسێدارەدانی یەکێ لە دیلەکانی ئەو گرووپە کردووە، ئەو گەنجەی عێراقی کە لەوکاتەدا هەرزەکار بووە.

لەکاتێکدا باوکەکە لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ڕێکخراوەکە، زیندانییەکەی بردووە بۆ سەر بەشی سێدارە و پاسەوانی کردووە هەتا لەلایەن ئەندامێکی دیکەی ڕێکخراوەکەوە کوژرا.

ڕەنگە بە دڵت بن