حکومەتی سوید بۆ گونجاندنی یاسای وڵاتەکەی لەگەڵ ڕێنماییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە بواری سنوور و ڤیزا، پێشنیاری هەموارکردنەوەی دەکات، کە هەر هاووڵاتییەکی بیانی بچێتە وڵاتەکەیەوە پەنجەمۆر بکرێ و وێنەی بگیردرێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی سوید، هەموارکردنەکان بریتین لەو مەرجانەی، کە دەستەڵاتی سویدی بۆ گەڕان بە سەنتەری زانیاری تاوانەکان و ناسینەوەی کەسەکان، بە توانا دەکات، هەروەها بریتییە لە داواکردنی بیانییەکان بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر و وێنەگرتنیان لە سنوورەکان کاتێ دەچنە ناو وڵاتەکەیەوە.