لەسەرەتای ئەمساڵ، حکومەتی بەریتانیا پلانی ناردنی کۆچبەرانی بۆ وڵاتی سێیەم بە گرێبەستێکی نێوان هەردوو وڵات و، بەبڕی 129 ملیۆن یۆرۆ واژۆ کرد، بەڵام لەیەکەم گەشت و لە کۆتا ساتدا، بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، گەشتەکە ڕاگیرا و، ئێستا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی یاسایی، هەفتەی داهاتوو یاساکە پێشکەش بە دادگای باڵای بەریتانیا دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ڕێکخراوەکانی پارێزگای کۆچبەران و مافی مرۆڤەوە ڕووبەڕوو ڕەخنە و سەرکۆنەکردنە بووەتەوە، بەڵام تائێستا ئەم کێشەیە چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەیە لە دادگای باڵای بەریتانیا، بۆ دوابڕیار لەوبارەوە.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی، ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی دادی پزیشکی بڵاوکردۆتەوە، هەموو ئەو کۆچبەرانەی لە بەریتانیاوە بۆ فەڕەنسا گەڕێنراونەتەوە، دەریخستووە کە کۆچبەران ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دراون، هەروەها بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، کە لەلایەن کۆچبەرانەوە وەرگیراوە، ئەو کەسانەی ڕاگیراون بۆ گەشتی ڕواندا ئامادەکراون، ڕووبەڕووی ئەشکنجەی دەروونی جۆراوجۆر بوونەتەوە، ڕێکخراوی ناوبراو، لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی لەسەر کۆچبەرە ڕاگیراوەکان، کە بەنیازی ڕەوانەکردنن بۆ ڕواندا کردووە.
بەگوێرەی دەرئەنجامەکەی، زۆرێک لە کۆچبەران توشی کێشەی هەجۆری دەروونی بوونەتەوە.
جێی ئاماژەیە، ڕکابەرەکانی جێگرەوەی سەرۆکی حکومەتی بەریتانیا، جەختیان لە ڕێوشوێنەکانی پلانی حکومەتی بۆریس جۆنسن کردۆتەوە، کە درێژە بە پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ وڵاتی سێیەم دەکەنەوە.
سۆران حەسەن