بایدن میوانداری لوتکەی نوێ دەکات ئامانجەکەش چینە

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، کۆتایی ئەم مانگە لە لوتکەیەکدا، میوانداری سەرکردەکانی دوورگەی پاسیفیک دەکات، لە دوایین هەوڵی واشنتۆن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چین، بەتایبەتی لە زەریای هێمن.

واشینتۆن چی دەڵێت؟ بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیان،د کە لوتکە ڕەنگدانەوەی فراوانکردن و قوڵکردنەوەی هاوکارییەکانی ئەمەریکا دەبێت لەسەر کێشە گرینگەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، وە وەڵامدانەوەیەکی گشتی، چاکبوونەوەی ئابووری، ئاسایشی دەریایی، پاراستنی ژینگە و، بەرزکردنەوەی ئازادی و کردنەوەی زەریای هێمن و هیندییە.

بەرپرسێکی ئیداری گوتی، کە کۆشکی سپی بانگهێشتی 12 وڵاتی دوورگەی پاسیفیک دەکات، لەوانە دوورگەکانی سۆلۆمۆن، کە لەمانگی نیساندا ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ چیندا ئەنجامدا و، ئاماژەی بە نیگەرانی واشنتۆن کرد سەبارەت بە کاریگەری گەشەسەندووی پەکین، بەتایبەتی کە لەوکاتەوەی ئۆڤەری چەک لەگەڵ 10 وڵاتی سەر زەریای هێمن دەکات.

کۆشکی سپی وردەکاری ئەوەی نەداوە، کە چ وڵاتێک ئامادەییان بۆ کۆبوونەوەکە نیشانداوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان زەریای هێمن بە گۆڕەپانێکی سەرەکی پێشبڕکێ لەگەڵ چین دادەنێ، کە هەوڵ دەدات بۆ درێژکردنەوەی کاریگەری خۆی لەوێ، دوای ئەوەی کاریگەریەکە سنووردار بوو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئوسترالیا.

واشنتن پێیوایە، بوونی سەربازی چین لەو ناوچەیەدا کاریگەری خۆی کەم دەکاتەوە و، هاوپەیمانەکانی وەک ئوسترالیا نیگەران دەکات، بەڵام پەکین هەمیشە دەڵێ، کە جوڵەکانی ئاڕاستەی هیچ کەسێک ناکات.

شارەزایانی ئەمەریکا دەڵێن، هاتنە ناوەوەی بەهێزی چین بۆ ناو زەریاکە، دەستەڵاتی ئابووری و دیپلۆماسیش بەدەست دەهێنێت.

ڕەنگە بە دڵت بن