لە نێوەنی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی G7، ڕوسیا ناردنی هێڵی سەرەکی گازی بۆ یەکێتی ئەوروپا بە هۆکاری کارکردن و چاکردنەوە بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرتووە.
تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای وزەی دەوڵەتی ڕوسیا گازپرۆم، کە بۆری گازی ڕوسیا بۆ ئەڵمانیا دەگوێزێتەوە، وەک بڕیاربوو ڕۆژی شەممە بکرێتەوە، بەڵام بەهۆکاری چاکردنەوە، دووبارە بە داخراوی دەمنێتەوە.
لەمبارەوە کۆمپانیای ناوبراو هۆکاری ڕاگرتنەوەی بەهۆی ڕژاندنی نەوت لە تۆرباینێکی سەر هێڵی بۆری نۆرد ستریم 1 گەڕاندەوە، بە واتایە ڕاگرتنەکە تا کاتێکی نادیار دادەخرێت.
هێڵی بۆری ستریم 1، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو ڕاگیرابوو، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی کە کۆمپانیاکە بە چاودێری و ئیشکرد لەسەری و وێنای کردبوو.
هەواڵەکە لە نێوەندی ترس و دڵەڕاوکێی هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا دێت، کە لەم زستانە نەتوانن وەک پێویست گەرمکەرەوە بەکاربهێنن.
جێی ئاماژەیە، ئەڵمانیا پێشتر پشتگیری دروستکردنی هێڵی بۆری گازی ڕوسیا نۆرد ستریم 2 ڕاستەخۆ بۆ وڵاتەکەی کردووە، بەڵام پڕۆژەکە لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا ڕاگیراوە و، ڕوسیا لەسەرەتای دەستپێکی شەڕەوە چەند جارێک هێڵکەی بە هۆکاری جیاجیا ڕاگرتووە.
سۆران حەسەن