رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، ئیدانەی لیتوانیا سەبارەت بە جیاکاری سیستماتیک و دەستبەسەرکردنی درێژکراوەی کۆچبەران دەکات، هاوکات ڕێکخراوەکە هۆشداریدا، کە ئەو کۆچبەرانەی لە لیتوانیا دەستبەسەرکراون، بەهۆی خراپبوونی تەندروستیانەوە تووشی نەخۆشی دەروونی دەبنەوە و، کۆچبەرێکیش هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
لە راگەیەندراوێکدا، ڕێکخراوەکە داوای جێبەجێکردنی دەستبەجێی بەدیلە مرۆییەکان کرد، کە بەشێوەیەکی یەکسان پێویستیەکانی خەڵکی نەخۆش و برینداری پێ چارەسەر بکەن، هەروەها زیندانیکردن و جیاکاری سیستماتیک دژی کۆچبەرانیشی لەو وڵاتە شەرمەزار کرد، لە راگەیەندراوێکدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “کۆچبەرەکان، ئەو کەسانەی داوای پەنابەری دەکەن، کە بۆ ماوەیەکی درێژ لە لیتوانیا دەستبەسەرکراون، توشی تێکچوونی تەندروستی دەروونی بوونەتەوە. ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوەدەکات: “کارە کۆچبەرییەکان و ڕێککارە یاساییە ناتەواوەکانی دەستەڵاتدارانی لیتوانیا، جیاکاری لە دژی چەند نەتەوەیەک دەکەن و، بەشداری لە بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە دەکات.
جۆرجینا براون، بەڕێوەبەری ئێم ئێس ئێف لە لیتوانیا، وتی: زۆر کەس لە دەستبەسەرکردندا ئەزموونی زۆر بە ئازاریان چەشتووە و، لە جیاتی وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانیان، دەستەڵاتدارانی لیتوانیا، بە دەستبەسەرکردنیان ئازارە دەروونییەکانیان خراپتر دەکەن.
.
لە راگەیەندراوەکەیدا، ئەوەش ئاشکراکراوە، کە نزیکەی 700 کۆچبەر لە ناوەندەکانی تۆمارکردنی بیانی لە کیبارتای، بابراد، ورکلا و نوجینکای لیتوانیا دەستگیرکراون و، کە لە ساڵی 2021دا سنووریان لە بیلاروسەوە بڕیوە.
وتیشی: “زۆرێک لەو کەسانە بەدەست زیانی جدییەوە دەناڵێنن، کە تووشی ڕووداوی ناخۆش بوون، وەک ئەشکەنجەدان، یا دەستدرێژی سێکسی، بۆیە دەستبەسەرکردنیان تەنیا ئازارەکانی ئەو کەسانە زیاتر دەکات و، هەندێ لە نەتەوەکان، ڕێژەی زیاتر لە دەستبەسەرکردنیان دەبینن.
پیاوێک کە لە کەمپێکی داخراوی لیتوانیا دەستگیرکراوە، بە رێکخراوەکەی گوت: من زۆر بێ هیوام، هەوڵم داوە خۆم ئازار بدەم، چونکە دەمەوێت لەو زیندانە دەربچم و چەندین جار بڕیارم دا ئامادە بم بۆ ئەوەی خۆم بکوژم”.
ئەو پیاوە وتیشی: “من ئازارم هەیە، دەستدرێژیم دەکرێتە سەر، ئەمە زیندانە، بێ هیوا و زۆر خەمبار بووم، بەڵام نەمتوانی هیچ بکەم، چونکە پێویستم بە ئازایەتی زیاترە”.
ڕێکخراوەکە لە راگەیەندراوەکەیدا جەختیکردەوە: “ستەمی دەستبەسەرکردن لە لیتوانیا بەهۆی پەیڕەوی جیاکاری و ڕێککارە یاساییە ناتەواوەکان خراپتر دەبێت، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی دەستدرێژیکردنە سەر چەند نەتەوەیەکی دیاریکراو، کە ئاماژە بە نامرۆڤانەیی نزیکبوونەوەی ئەو وڵاتە بۆ کۆچکردن دووپات دەکاتەوە و، هەروەها دژە مامەڵەی شکۆمەندانە و مرۆڤایەتییە، وەک یەکێ لە مافە بنچینەییەکانی مرۆڤ، کە ئەم خەڵکانە شایانی ئەوەن لە کاتی گەڕان بەدوای پاراستنی نێودەوڵەتیدا ئاسوودە بژین.