جەزائیر: نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی پۆلیساریۆ کۆدەبێتەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ ستیڤان دی میستۆرە نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی جەزائیر بکات و، لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی پۆلیساریۆ لەبارەی کێشەی سیاسی ناوچەی بیابانی خۆرئاوا گفتوگۆ بکات.

لەوبارەوە وتەبێژێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات، لە هەوڵێکدا بۆ بەرەوپێشچوونی بنیاتنەرانە، لەسەر ڕێڕەوی سیاسی ناوچەی بیابانی خۆرئاوا لە ناوچەکەدا دابین بکات.

ئەوەی تێبینی دەکرێت سەردانەکە زیاتر هەرێمی بێت، چونکە لە ماوەی دیاریکراودا ڕانەگەیەنرابوو، هەروەها لە سەرەتای مانگی حەوت، دی مستورا سەردانی ڕەباتی کرد، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی مەغریب کۆببێتەوە، بەڵام دەستبەرداری سەردانی بیابانی ڕۆژئاوا بوو، هەرچەندە بەهیوابوو بتوانێت لە سەردانەکانی داهاتوویدا بۆ هەرێمەکە، ئەنجامی بدات.

لەمانگی یانزەی پار ساڵ، ستیفان دی مستورا، بە نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ناوچەکە دانرا و، لە سەرەتای ئەمساڵ، گەشتی بۆ هەرێمی کێشە لەسەر کرد، کە بووە هۆی ئەوەی بۆ مەغریب، مۆریتانیا و جەزائیر، لەگەڵ بەرەی پۆلیساریۆ کۆببنەوە.

لە کۆتایی داگیرکاری بیابانی ڕۆژئاوا لەلایەن ئیسپانیاوە، ناکۆکی لەسەر چارەنووسی ناوچەکە هەیە، کە دانیشتوانەکەی زۆرینەی لە نەتەوەیی ئەمازیخن، ناکۆکیەکانی نێوان مەغریب و پۆلیساریۆ کە جەزائیر پشتگیری دەکات، بەردەوامە.

پێشتر حکومەتی مەغریب، پێشنیاری پێدانی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ بیابانی ڕۆژئاوا پیشانداوە، کە نزیکەی لەسەدا 80ی خاکی بیابانی خۆرئاوا لە سنووری فەرمانڕوایی خۆی دایە، بەڵام بەرەی پۆلیسیاریۆ داوای دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەکات.

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن