لەکاتی گەڕانەوەی پەنابەرێکی کورد لەهەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا لەناو فرۆکە گیان لەدەستدەدات
بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵی ناوخۆ میرخان پەنابەرێکی کوردی دانیشتوی شاری لۆدڤیگسهافنی وڵاتی ئەڵمانیا لەکاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئەڵمانیا لە ناوفرۆکە بەهۆی سەکتەی دڵەوە کۆچی دوایی دەکات
لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کە میرخان خەڵکی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری هەولێرە ماوەی 24ساڵەی وەک پەنابەر لە ئەڵمانیا دەژی ،ماوەیەکە بۆ سەردانی کەسو کاری سەردانی کوردستانی کردبوو
هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە کە میرخان 20خولکە پێش نیشتنەوەی فرۆکەکە بە نەخۆشییەکی کتو پر گیان لەدەست دەدات ،بەوتەی ئەوانی دەیناسن میرخان کەسێکی خۆشەویستی ناو پەنابەرەکوردەکانی ئەڵمانیا بووە