داواکاری گشتی سوید، لە شارەوانی کارلسکرۆنا پیاوێکیان بە تیرۆریست و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە سوریا تۆمەتبار کرد، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتە، ئەو پیاوە لە سوریا بووە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە، کە لە تەنیشت جەستەیەکی سەر بڕاوەوە وەستاوە.
بەپێی تۆمەتەکە، ئەو پیاوە بەشێک بووە لە گرووپێکی چەکداری ئیسلامی توندڕەو و، باوەڕە دەکرێت ئەو تاوانەی ئەنجام دابێت، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکیان لە کۆمپیوتەری ئەو پەنابەرە دۆزیوەتەوە، کە ئەو کەسە لەگەڵ چەند چەکدارێکی دیکە قسە لەسەر کوژراوەکە دەکەن و، بە دەستیش ئاماژەی سەرکەوتن دەکەن.
هەرچەندە پیاوەکە هەموو تۆمەتەکانی دژی ڕەت دەکاتەوە و، بە بێ بنەمای ناو دەبات و، تۆماس ئۆلسۆن، پارێزەری پیاوەکە، دەڵێ، هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک نییە، ڕووداوەکە پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.
جێی باسە، بەڵگە ڤیدیۆییەکەی ڕووداوەکە و بەڵگەنامەکانی دەزگای نهێنی سویدی، “سابۆ” لە کۆمپیوتەری تۆمەتبارەکەدا دۆزیوەتەوە.