لە سویسرا 23 کۆچبەر لە ناو بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە

پۆلیسی سویسرا شۆفێری بارهەڵگرێکی هەڵگری 23 کۆچبەری سوری و ئەفغانی و هیندی و بەنگلادشی بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە مرۆڤ دەستگیرکردووە.

پۆلیسی سویسرا، لە کانتۆنی نێدڤالدن، 23 کۆچبەری لەنێو بارهەڵگرێکی گەیاندن دۆزییەوە، کە لە ئیتالیاوە بەرەو فەرەنسا نیازی هەبووە بڕوات، کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 50 ساڵیدا بووە.

پۆلیسی سویسرا گوتی ئەو کۆچبەرانە بردراون بۆ بنکەی پۆلیسی نیدوالدن و لەوێ لێپرسینەوەیان لێکراوە و، خۆراکیان پێدراوە و، دواتر لە ناوەندی پەناخوازان لە ستانستادی باکوری ڕۆژئاوای وڵات نیشتەجێکراون.

شۆفێری بارهەڵگرەکە، کە تەمەنی 27 ساڵە و دانیشتووی ئیتالیایە، بە تاوانی قاچاخبردنی مرۆڤ لێکۆڵینەوەی لێکراوە و، لە کاتی یەکەم لێپرسینەوەدا، ئەو زانیاریەی ڕەتکردووەتەوە، کە 23 کەس لەسەر بارهەڵگرەکەی بن، وەک سەرۆکی پۆلیسی تاوانەکان ئاماژەی پێ کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن