زاناکان توانیان تایبەتمەندییەکانی روخساری کچێک دروستبکەنەوە، کە لە بیستەکانی تەمەنیدا و لە سەدەی چواردەدا ژیاوە، ئەوەش بە بەکارهێنانی تەکنیکی بنیاتنانەوەی دەموچاوی سێ ڕەهەندی.
ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردۆتەوە، کە زانایان توانیویانە هەمان کار بۆ دوو کەسی دیکە بکەن و، بڕیارە وێنەی ئەو کچە لە پێشانگایەکی کتێبدا لەسەر ژیانی کۆنی سکۆتلەندا، نمایش بکرێت.
چیرۆکەکە کاتێک دەستی پێکرد کە مۆزەخانە نەتەوەییەکانی سکۆتلەند، خزمەتگوزاری مۆزەخانەکانی گالۆوەی و دۆمفیس سەری 3 کەسی سەدەکانی ناوەڕاستیان بەخشی، بۆ ئەوەی ئەکادیمیای زانکۆی باردفۆرد ئادریان ئیڤانس، ڕاپرسییەکی سێ ڕەهەندی ئەنجام بدات.