گەنجێکی مەریوانی بە ناوی موختار ئەحمەدی، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمشەوی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، موختار ئەحمەدی لە گۆڕەپانی دارایی مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موختار ئەحمەدی کوڕی حاجی سەلیم، دانیشتووی گەڕەکی تەکیەی مەریوان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران، بە سەختی بریندار بووە و، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.