سەرۆکی کوتلەی ئۆپزسیۆن لەپارتی دیمۆکرات مەسیحی ئەڵمانیا داوای جیاکاری لە نێوان کۆچبەرانی نایاسایی و کۆچبەرانی خاوەن هێزی کار دەکات ،ئەو هاوکارە کۆمەڵایتییەکان بە هۆکارێکی سەرەکی دەبینێت ،لەبەرامبەر زۆری کۆچبەرانی نایاسایی کە ڕوو لەو وڵاتە دەکەن
ئەمەو فریدریخ مێرتز سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا ڕایگەیاند،کە هاوکارە کۆمەڵایەتیەکان سود و سەرنج ڕاکێشێکی سەرەکین بۆ کۆچبەران و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوانە هاندەری هەڵە بوون و داوای “جیاوازییەکی ڕوون لە نێوان کۆچبەرانی بۆ بازاڕی کار و پەنابەرێتی مرۆیی و کۆچبەرانی نایاسایی دەکات
مێرتز ڕۆژی سێشەممە بە ماڵپەڕی تی ئۆنلاینی ئەڵمانی ڕاگەیاند ، ئەڵمانیا خەڵکێکی زۆر وەردەگرێت. بەبەراورد بە وڵاتانی تری ئەوروپا ، ئەو هاوکارە کۆمەڵاتییە گەرەنتییە کە ئێمە پێشنیاری دەکەین زۆر گەورەیە هۆکارە بۆ ئەوەی کۆچبەران ڕوو لە ئەڵمانیا بکەن
هەروەها مێرتز پێی وایە یارمەتی کۆمەڵایەتییەکان هۆکارێکە بۆ کۆچبەران کە سوود لەو بارە وەربگرن . ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە لە پلەی یەکەمدا خەڵک لە زۆربەی وڵاتانەوە ڕادەکێشێت
سایتی دی ڤی بڵاویکردەوە ، کە مێرتز جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەڵمانیا جیاکارییەکی ڕوون دروست بکات لە نێوان “کۆچبەرانی یاسایی بۆ بازاڕی کار، پەنابەری مرۆیی و کۆچبەرانی نایاسایی و حکومەتی ئێستای تۆمەتبارکرد بە کردنەوەی سنورەکانی پەیرەوەکردنی ئەم یاساییە کۆچبەران
جێی ئاماژەیە مێرتز هەفتەی ڕابردوو لە لێدوانێکدا پەنابەرە ئۆکرانییەکانی بەگەشتیاری کۆمەڵایەتی ناەبرد و ئەمەش هەڵایەکی زۆری لێکەوتەوە ئەو وتی« کە لە ڕێگەی گەشتی بەردەوامەوە هاتن و چوون ، زۆربەیان ئێستا سودمەندن لە گەشتی ڕاستەوخۆ بەو هاوکارییە کۆمەڵایەتییانە بەڵام دوای ماوەیەکی کەم دوای لێبوردنی لە بەکارهێنانی دەستەواژەی (گەشتیاری کۆمەڵایەتی )کرد
س/ح