وڵاتانی بەلقان: بۆ بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵەکانی سنووری ئەوروپا رێککەوتن ئەنجام دەدەن

لە کاتێکدا کۆچبەران بەردەوامن لە هەوڵدان تا لەڕێگەی وڵاتانی بەلقانەوە بگەن بە ئەوروپای ڕۆژئاوا، وڵاتانی ئەوروپا بەدوای ڕێوشوێنی نوێ دەگەڕێن کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی کۆنترۆڵی سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا، بەتایبەتی ئەوانەی لەگەڵ سربیا هاوبەشن، هاوکات فشارخستنە سەر وڵاتانی بەلقانیش بۆ گۆڕینی سیاسەتی پێدانی ڤیزاکەیان.

دوای کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە بۆدابێستی پایتەختی هەنگاریا، سەرکردەکانی نەمسا و سڕبیا و هەنگاریا ڕێوشوێنی نوێیان ڕاگەیاند، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی هەوڵەکانی کۆچبەران بۆ تێپەڕاندنی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا لەڕێگەی بەلقان و بەتایبەتی سڕبیاوە.

ڕاوێژکاری نەمسا کارل نەهمەر، لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، کە جەی سی پی ئۆ ئەی زیادکردنی هاوکاری پۆلیس دەگرێتەوە بەدرێژایی سنوورەکە، هەروەها پشتگیریکردنی “ڕاستەوخۆ”ی سڕبیا لە ئەنجامدانی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتانی بنەڕەتی خۆیان ئەنجام بدا.

نەمساش ستایشی ئەو ڕاگەیاندنەی سەرۆکی سڕبیا ئەلێکساندەر ڤوسیکی کرد، کە تا کۆتایی ساڵ سڕبستان کار بۆ هەماهەنگیکردنی سیاسەتەکانی ڤیزا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەکات، کە لە ئێستایا وڵاتەکەی ڕێگە بە هاوڵاتیانی وڵاتانی نا ئەوروپی دەدات بچنە ناو سربیا بەبێ ئەوەی پێویستی بە وەرگرتنی ڤیزا هەبێت.

سڕبیا پاڵێوراوە بۆ ئەوەی بچێتە ناو یەکێتی ئەوروپاوە، واتە هێشتا ئەندام نییە، بەڵام یەکێتی ئەوروپا فشار دەخاتە سەر گۆڕینی سیاسەتی ڤیزا، وەک بەشێک لە پلانەکەی بۆ قەڵاچۆکردنی سنوورەکان و سنووردارکردنی گەیشتنی نوێ بۆ ئەوروپا.

سەرۆکی سڕبیا، جەختی لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەسانە کردەوە، کە بەمەبەستی “کۆچکردنی نایاسایی بەرەو ڕۆژئاوا” وڵاتەکەی وەک وڵاتێکی ترانزێت ئیستغلال دەکەن.

ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا، داوای گۆڕانکارییەکی سیاسی لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەران کرد و، پێشنیارکردنی ناوەندەکانی بەناو هۆتسپۆت لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، کە بۆ پرۆسەی داواکارییەکانی مافی پەنابەری تەرخان دەکرێت. ئەوەشی وت: “ئێمە بە هیچ شێوەیەک قایل نین بەو دۆخەی کە پێشکەوتووە” جەختیشی کردەوە کە هەنگاریا و نەمسا و سربیا هەموو ئەوروپا دەپارێزن.

جێی باسە، بەپێی خەمڵاندنەکانی ئێن جی ئۆ، لە ئێستادا نزیکەی 10,000 کۆچبەر لە سڕبیادا هەن، کە هەوڵ دەدەن سنوورەکە ببەزێنن بۆ هەنگاریا و کرواتیا، کە نزیکەی نیوەیان لە شوێنی نافەرمی دەژین.

ڕەنگە بە دڵت بن