کچە کوردێکی تەمەن ١٧ دەستگیر دەکرێت

ئایدا دەروێشی تەمەن١٧ ساڵی خەڵکی پاوە، کە لەڕۆژانی یەکەمی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانیخەڵکی پاوە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەگەڵدایکی دەستبەسەر کرابوون، بۆ جارێکی دیکەلەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنراوە و چارەنووسیناڕوونە.


بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیهەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٢، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەرماڵی ئەو مێرمنداڵە ١٧ ساڵە و، دەستگیریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


جێی ئاماژە پێدانە، کە ئایدا دەروێشی پێشتر لەدژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەگەڵ دایکی بەناوی فەرەنگیس ڕۆستەم زادە، دەستبەسەرکرابوون و، دوای یەک ڕۆژ واژۆکردنی بەڵێننامە، بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوون

ڕەنگە بە دڵت بن