کەرەج: لاوێکی کورد شەهید کرا

لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کەرەج دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوی ڕۆزبێ خادمیانی تەمەن ٣٢ ساڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران شەهیدکرا.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆزبێ خادمیان، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی سونقوڕ و دانیشتووی شاری کەرەج، لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ئێوارەی چوارشەممە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە، دوای خۆپیشاندانەکان و لە کاتێکدا کە ڕۆزبێ خادمیان لە حەوشەی ماڵی یەکێ لە هاوڕێکانیدا بووە، تیمێکی ماتۆڕ سواری سەر بە سوپای پاسداران، دەرگای ئەو ماڵەیان شکاندووە هاتوونەتە ماڵەوە و لە مەودای دوو مەتری تەقەیان لە ڕۆزبێ کردووە، کە چوار گولە بەر کەمەر و شانی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی باسکردووە، کە ڕۆژی دواتر، ڕۆزبێ خادمیان لە کەشێکی ئەمنییەتیدا لە گۆڕستانی سەکینەی شاری کەرەج بەخاک سپێردراوە.

هەر لەم ڕاستایەدا پێشتر هەنگاو هەواڵی کوژرانی دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری سونقوڕی بەناوەکانی محەممەد زارعی و عەلی ڕەزا فەتحی لە خۆپیشاندانەکانی ورامین و قەزوێن بڵاو کردبووەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن