دوای سێ هەفتە لە دەستگیرکرانی شوێنی راگیران و چارەنووسی هاوڵاتییەکی کورد دیار نییە 

دوای تێپەڕینی نزیکەی سێ هەفتە لە دەستیرکردنی فەرزاد وەرمەقانی، هاوڵاتی کوردی سونقوڕ و کولیایی و، دانیشتووی شاری ڕەی تاران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرزاد وەرمەقانی تەمەن ٢٧ ساڵ، خێزاندارە و باوکی منداڵێکە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢، لە شوێنی کارەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕەی دەستگیرکراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی وەرمەقانی، رایگەیاندووە، کە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا، بنەماڵەکەمان چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان پێ نەداون و،، هەر ئەمەش نیگەرانی کردوون.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتوویەتی، کە فەرزاد وەرمەقانی، بەهۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان و، بڵاوکردنەوەی پۆستی پەیوەندیدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکراوە

ڕەنگە بە دڵت بن