لەسەر ئەو پردەی کە ڕوسیا بە کریمیا دەبەستێتەوە تەقینەوەیەک روویدا 

ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی ئۆکرانی ڕایانگەیاند، تەقینەوەیەکی گەورە لە پردی کێرتچ ڕوویدا، کە کریمیا بە خاکی ڕوسیاوە دەبەستێتەوە.

میدیاکانی ڕوسیا ڕوونیانکردەوە، کە ئاگرێک لە تانکێکی سووتەمەنی لەسەر پردی کێرتچ کەوتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک-ی ڕوسیا بڵاویکردەوە، کە پەڕینەوەی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەکان لەسەر پردەکە ڕاگیراوە.

ئاژانسەکە لە زاری دەستەڵاتدارانی ناوخۆوە گوتی، ئاگرەکە بەهۆی گڕگرتنی تانکێکی سووتەمەنی بووە لەسەر یەکێ لە لۆکۆمیۆتیڤەکانی شەمەندەفەری ئێکسپرێس، کە بەرەو کریمیا دەڕوات.

بە وتەی ڕاوێژکاری سەرۆکی کریمیا ئۆلیگ کریوچکۆڤ، پسپۆڕان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن