نوێنەری ناوەندی رەوەندی کوردستانی سەردانی هۆبەی رەوەندی کوردی لە وەزارەتی ناخۆ کرد 

رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی ٦ی ئۆکتۆبەر، ئەندامێکی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، سەردانی بەرپرسی هۆبەی رەوەندی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆچ و کۆچبەران لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە میانەی سەردانەکەیدا، موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ بەرپرسی هۆبەی رەوەندی کوردی، شادان ساڵەیی، باس لە زیاترکردنی هەماهەنگی نێوانیان کرا و، هاوکات دانانی بەرنامە و پلانی نوێ بۆ زیاتر خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی کارەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی رەوەندی کوردستانی، لە ناوخۆ بە گشتی و بەتایبەت لە تاراوگە، تاوتوێ کران.

ڕەنگە بە دڵت بن