قوتابییەکی زانکۆ چەندین رۆژە دەستگیرکراوە و چارەنووسی دیار نییە

ڕەزا جوودەکی قوتابی زانکۆ و خەڵکی خوڕەمئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان، لەکاتی بەخاکسپاردنی تەرمی نیکا شاکەرەمی، ئەو کچە ١٧ ساڵەی کە لە ناڕەزایەتییەکانی تارانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی شەهید کرابوو، دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕەزا جوودەکی، ڕۆژی دووشەممە رێککەوتی ٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژی بەرامبەر کراوە و دواتر ڕفێندراوە.

دوای تێپەڕینی نزیک لە یەک هەفتە لە دەستگیرکرانی ئەو قوتابییەی زانکۆی کوردستان، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە ڕەزا جوودەکی قوتابی بەشی ژەنیاری زانکۆی کوردستان بووە.

جێگای ئاماژەیە، کە ڕەزا جوودەکی قوتابی بەشیژەنیاری زانکۆی کوردستان بووە.

ڕەنگە بە دڵت بن