لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا و لەبەردەم سەفارەتی ئێران، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا و کۆمەڵەی هاوکاری هێزی کوردستان، بەمەبەستی ئیدانەکردنی موشەکبارانی لایەنە کوردستانییەکانی رۆژهەڵات لە باشووری کوردستان و، هاوکات ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە شەهید کردنی “ژینا ئەمینی” خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.
لە شاری ڤیەنا پایتەختی وڵاتی ئوتریش (نەمسا) و، لەبەردەم سەفارەتی ئێران، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و قوتابخانە و خەڵکی سڤیل لە باشووری کوردستان، هاوکات پشتیوانی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو و، ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە شەهید کردنی “ژینا ئەمینی”، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا و، کۆمەڵەی هاوکاری هێزی کوردستان (Hevkariya Hezen Kurdistan) و چەندین کەسایەتی سەربەخۆ و دۆستانی کورد چالاکانە و بە ھەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بەشدار بوون.