کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چوارەمین کۆربەندی ئینتیمایی نەتەوەیی سازکرد

دوێنێ ئێوارەی شەممە ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چوارەمین کۆربەندی ئینتیمایی نەتەوەیی بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێی پرۆگرامی ZOOM بۆ ئەندامانی کۆنفدراسیۆن و ناوەند سازکرد و لەلایەن پێشکەشکەری بەتوانا خاتوو شوعلە بەڕێوەدەبرا

تەوەری یەکەم ئێوارە کۆربەند بۆ عەبدوڵا ڕەسولی بەناونیشانی لەئایدیایی ناسیۆنالستییەوە و شوناسی نۆرماتیڤن پێوەرن بۆ سەروەری نەتەوەیی
لەم ڕوانگەیەوە باسێکی لەسەر خۆناساندن وەک نەتەوە بە جیا لەگەڵ لەنەتەوەکانی دەوربەر شوناسێک کە خۆی پێبناسێنت.

لەوبارەوە باسی لە سەرەتای شوناسی ئێران و ئاریابوون وەک شوناسێکی نەتەوەیی لەلایەن دەسەڵات پێناس دەکرێت و ڕێچکەی ئاریا بوون دێتەوە ناو باس ،ئەمە دابڕانێک دروست دەکات و ڕۆژهەڵاتناسانیش بە دوی دەکەون کە سەرەتای گرفتی شوناس نەتەوەییە لای کورد
بابەتێکی تر یان گرفتێکی تر ئێرانی بوون ،لە ڕێی پۆلینی زمانییەوە و بۆتە پۆلینی نەتەوەیی ،ئەو پێی وایە شوناسی ئێرانی دەکەوێتە گومانەوە ،کە مێژووی دوور درێژی ئێران دەکاتە شوناس خۆی ،کەئەم گرفتە یاخود پۆلێنە لەگەڵ عەرەب و تورک نییە کە جێی پرسیارە ،بۆچوونی ئێرانی هەڵەیەکی مێژووییە ،گرفتێکی هەڵەیە بۆ شوناسی نەتەوەی وەک گەلی کورد
هەروەها لەدرێژەی باسەکەیدا خۆی یەک لاکردنەوە لە شوناسی نەتەوەیی ،کەپێی وایە شوناسی زاگرۆس بوون لەبری ئێران و ئاریابوون وەک شوناسی نەتەوەیی شرۆڤەکرد


بەشێکی تر باسی لە گرفتی سیاسیی لە نێوەندی شوناسی نەتەوەیی کەجۆرە وێنەیەکی دابەشکراوی کوردستان تێکەڵی شوناسی پارچە بوون ،ئەم گرفتە شوناسی کوردستانی بوون دوردەخاتەوە

تەوەری دووەم کۆربەند بۆ فەریبا موحەمەدی لەبارەی شوناسی نەتەوەییانە هاوتەریب بە فێمینیزم ،فێمینیستی نەتەوەیی خۆی پێناسە دەکات
لەم تەوەرە باسێکی خەباتی ئافرەتان لە چوارچێوەی ڕەگەزی بەرامبەر بۆ مافی یەکسانی شرۆڤە کرد ،کە شوناسی نەتەوەی بۆ ئافرەتی کورد جۆرێک جیا لە خەبات و تێکۆشان پۆلین کرد ، کە دەکرێت هزری ژنان زیاتر بە شوناسی نەتەوەیی و تێکەڵ بە خەباتی یەکسانی هاوتەریب بێت ،ئەمە دەبنە تەواوکری ئەوشوناسە نەتەوەییە کە دەتوانێت مافەکان لە چوارچێوەی ئایدیایی یەکسانی و شوناسی نەتەوەیی پێناس بکات.
ئەوجیاواز ناسیۆنایلزم وەک ئایدۆلۆژی باس ناکات بەڵکو وەک پرنسپێکی سیاسی پێناسدەکات ، کەئەمەش بەخشینی ڕوایەتی سیاسی بۆ نوموونە کورد شوناسی نەتەوەی لە کیانێکی سیاسی دەبینێت ،پرسی نەتەوەی بەربەست نییە بۆ خەباتی یەکسانی جیاواز لە خەباتی ئافرەتانی وڵاتانی تر ئافرەتی کورد خەباتی یەکسانی هاوتەریبی خەباتی نەتەوەی گرێبدات

تەوەری سێیەم بۆ بێهزاد خۆشحاڵی باس لە دونیای گلۆبالیزەدا دەوڵەتی نەتەوەیی مافی یەکسانی شارۆمەند بەرجەستە دەکات
لەم تەوەرەدا سێ چەمکی گرنگی باس کرد
دونیایی گلۆبالیزم ،دەوڵەتی نەتەوەیی و شارۆمەندی ڕوانگەی خۆی لە بارەوە شرۆڤەکرد
بەشێکی تر باسی ستەمی گلۆبالیزم لە سەر مرۆڤایەتی وچارەسەرنەکردنی کێشەکانی شوناسی نەتەوەی و بگرە سەرهەڵدان جیاخوازی کە نێوەندی دەوڵەتانی گەورەش سەرلەنوێ زیندووبووە
بەشێکیتر باسەکەی لەسەر دەوڵەتی نەتەوە یاخود نەتەوەی دەوڵەت کرد و پێناسە بۆ هەر یەکەی بەجیا شرۆڤەکرد کەوەک سیستەمێکی نوێ جیهانی لە شوناسی نەتەوەی خۆی بنیاتدەنێتەوە
کەئەمانە مافی و ئەرک لەنێو کۆمەڵگا بە جیا لە پێناسەی دوڵەت ونەوتەوە کردووە
لەدرێژەی باسەکەی باسی شارۆمەندی ،کە ئەرک وماف لە ئەندامی فەرمی یەک وڵات دیاردەکات و هەروەها ململانێی و جیاوازەکان نێو گلۆبالیزم و شارۆمەندی بەرامبەر دوڵەتی نەتەوەی بەوردی شی کردەوە

لەکۆتایی لەلایەن ئامادەبوان سەرنج و تێبینیان لەسەر کۆی تەوەرەکان شیکردەوە و پرسیار دروست لەسەر تەوەرەکان کراو دواتر لەلایەن میوانان وەڵام و شرۆڤە زیاتر بۆ بابەتەکان کران و ،بۆ ماوەی چەند کاتژمێر کۆربەندی فکری و نەتەوەیی بۆ ئینتیمای نیشتمانی درێژەی کێشا

س/ح

ڕەنگە بە دڵت بن